بەریتانی و پۆڵەندی بوون

تیمی964 ژمارەیەک ئاسەوار لە خانەقین دەگەیەننە مۆزەخانەی شارەکە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە چەند رۆژی پێشوودا و لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر مێژووی پۆڵەندییەکان کە لەشاری خانەقین ساڵانێک ژیاون، پەیامنێری 964 و مێژونوسێک کۆمەڵێک خشتی کۆن دەدۆزنەوە، کە مێژووی سەرو هەشتا ساڵە و رادەستی مۆزەخانەی شارەکەی دەکەن.

سەربەست برزۆ ئەو مێژونووسە یە، کە لە بەرهەمەکەی 964 لەسەر پۆڵەندییەکان ئامادەی کرد بەشداری کرد، لەبارەی دۆزینەوەی ئاسەوارەکان ئەو بە 964ی و وت، لە کاتی گەڕان لەسەر گۆڕستانی پۆڵەندییەکان چەند پارچەیەک خشتمان دۆزرانەوە، کە بەپێی نوسینەکانی سەری ماوەیە سەرو 80 ساڵە و بۆیە ئەرکی پاراستنی ئەم ئاسەوارانەمان کەوتە سەر و دەماودەست لەگەڵ مۆزەخانەی خانەقین رێکمان خست و بڕیارمان دا پێیانی بگەیەنین.

ماجد شالیار، بەرێوەبەری مۆزەخانەی خانەقینە و سەرەڕای دەستخۆشی گەرمی بە 964ی وت، ئەم پارچانە لەناو مۆزەخانەی خانەقین نمایش دەکرێن و نیشانی سەردانکەران دەدرێت، هەرچەندە جارێ یەکلا نەبووەتەوە کە ئایا ئەم خشتانە هی پاڵاوتگەی ئەڵوەنە یان هی ناو گۆڕستانەکەیە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا ئاسەوارێکی گرنگی ناوچەکەن.

تیمی 964، نەک تەنیا کاری کرد بۆ گواستنەوەی مێژووی شارەکە بۆ هەمووان، بەڵکو لە رێگەی ئەو کارەوە توانی زیاد لە نۆ پارچە خشتی کۆنی تر، بۆ مۆزەخانەی شارەکە زیاد بکات.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

دوو یادگەی پۆڵەندییەکان لە خانەقین سیمای پیربوونیان پ...

دوو یادگەی پۆڵەندییەکان لە خانەقین سیمای پیربوونیان پێوە دیارە