"نزیکەی ساڵێکە بێ موچە دەوام دەکەین"

بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی هەڵەبجە گردبوونەوە و دەنگیان هەڵبڕێ

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست بە نوێنەرایەتی 200 فەرمانبەری هەڵەبجە گردبوونەوە و بە وتەی خۆیان لە مانگی حەوتی ساڵی رابردووەوە دامەزراون بەڵام تا ئێستا هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە.

شەهێن بەکر فەرمانبەری گرێبەستە لە بەڕێوەبەرایەتی ️ڤێتەرنەری هەڵەبجە و بە 964ی وت، “لە 1.7.2024ـەوە فەرمانی وەزاریمان بۆ دەرچووە، وەک هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی دەوام دەکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ شایستەیەکی دارایمان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە کەی بڕیارە شایستەکانمان وەربگرین”.

سۆما عەلیـیش یەکێکە دیکە لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە وتی، “ژمارەمان لە هەڵەبجە 200 فەرمانبەرە و لە هەرێمی کوردستانیش نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەر دەبین، بەشێکمان لە مانگی حەوتەوە و بەشێکی دیکەشمان لە مانگی 10ـی 2024ـەوە دەوام دەکەین، بەڵام هەتا ئێستا هیچ شایستەیەکی دارایمان وەرنەگرتووە، ئەمەش بارگرانی گەورەی لەسەر درووستکردووین’.

باسی لەوەشکرد، بەشێک لە فەرمانبەرانی هەڵەبجە لە دەرەوەی شارەوە دەچن بۆ دەوام و بەشێکی دیکەشیان مەسرووفاتی ماڵ و منداڵیان لەسەرە، بۆیە بێ موچە ناتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان.

هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی سایلۆی کەلار، لەبەردەم سایلۆکە گردبوونەوە و رایانگەیاند، نزیکەی شەش مانگە موچەیان پێنەدراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لەبەردەم پارێزگای هەڵەب...

بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لەبەردەم پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە

نوێنەری 500 دامەزراوەکەی هەڵەبجە گردبوونەوە

نوێنەری 500 دامەزراوەکەی هەڵەبجە گردبوونەوە