هەفتەیەک کاتییان هەیە

لە پشدەر ساردەمەنی فرۆشەکان دەبێ بچن خۆیان تۆماربکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی پشدەر دەیەوێت، هەموو ئەو دەستگێڕ و فرۆشیارانەی ساردەمەنی لە گەڕەک و سەر کۆڵانەکان دەفرۆشن، بچن سەردانی باڵەخانەی قایمقامیەت بکەن و خۆیان تۆماربکەن.

قایمقامیەت ئەو داوایەی، وەک ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو فرۆشیارانە بڵاوکردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.5.2025، قایمقامیەتی پشدەر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیوویەتی، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکەینەوە کە بەشێوەی دەستگێر لە گەڕەک و شوێنە جیاجیاکان دۆندرمەو ئەزبەرید و ساردەمەنی دەفرۆشن سەردانمان بکەن.

ئەوان ماوەی هەفتەیەکیان داناوە، قایمقامیەت دەڵێ، دەمانەوێت لەو ماوەیەدا خۆیان تۆمار بکەن و رێنمایی پێویستییان پێ بدەین، بە پێچەوانەوە هەر دەستگێڕ و فرۆشیارێک خۆی تۆمار نەکات، روبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

کەمئاوی خەریکە چەند گوندێک لە دەڤەری پشدەر چۆڵ دەکات

کەمئاوی خەریکە چەند گوندێک لە دەڤەری پشدەر چۆڵ دەکات