هۆكاره‌كه‌ى كه‌مبارانییه
ئه‌مساڵ له رواندز مار زۆر بووه و ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هوبەی دارستان و پاوانی رواندز ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه،ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتن و زۆربوونى مار له ئارادایه ئه‌ویش به‌هۆى كه‌مبارانییه‌وه.
ئاگادارییه‌كه‌ى ئه‌م هۆبه‌یه له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تى ئه‌م قه‌زایه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیانى سنوری قەزاكه و ناحیەی وەرتێ كراوه.
بەپێی بەدواداچوونەکان هۆبه‌ى دارستان و پاوان، ئەم ساڵ بەهۆی کەمی باران، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و وشکبوونی پوشاکی ناو دارستان و پاوانەکان، ئەگەری زیادبوون و دەرکەوتنی مار لە ناو دارستان و پاوانەکان هەیە.
داوا لە هاوڵاتییان به‌گشتى و خاوەن ئاژەڵان (شوانەکان)، گەشتیاران و شاخەوانان، جوتیاران (خاوەن زەوی کشتوکاڵی)، خاوەن پەلەوەر و ماسیی، خاوەن پیشەسازی و پڕۆژەکان، خاوەنی رەز و باخچە و هەر کەسێک کە سەردانی دارستان و پاوانەکان دەکات، بە هۆشیاری و وریاییەوە بڕۆنە ناو دارستان وپاوانەکان ، ئاگاداری خۆتان بن لە جوڵەی مارەکان. لە کاتی گەشت یان کارکردن، لە ناوچە دارستانەکاندا، پێویستە پێوەری پاراستنی کەسی جێبەجێ بکەن.
رێنمایی ئه‌م هاولاتیانه كراوه كه تەنیا لە رێگا ناسراوەکان بڕۆن، و لە چوونە ناو پوش و دارستان و پاوانە قوڵەکان خۆیان بپارێزن.
ئااگاداری كراونه‌ته‌وه كه منداڵەکانیان بە تەنیا به‌جێنه‌هێڵن و پێشیان وتراوه “ئەگەر مارێکت بینی، نزیک مەبەوه لێى و بە ئاسودەیی لێی دوور بکەرەوە.
به‌پێی ئه‌و تێبینییه‌ش كه دارستان و پاوان بۆ هاوڵاتیانى رواندزى نووسیوه، مارە ژەھراوییەکان، بە شێوەیەکی سروشتی، لە ژینگەی رواندز هەن. بۆیە پێویستە بە وریایی و بێ ئەزار لەگەڵیان مامەڵە بکرێت.