گەشتى حاجیانى عێراق بۆ سعودیە
بە رێگاى وشکانى
سبەینێ دواین کاروانى حاجیان دەگەنە مەدینە
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە تەواوى حاجیانى هەرێم بە رێگاى وشکانى گەیشتوونەتە سعودیە، بەڵام سبەینێ کۆتا کاروانى حاجیانى عێراق بە رێگاى وشکانى دەگەن بە سعودیە.
دەستەى باڵاى حەج و عومرەى عێراقى لە بەپاننامەیەکدا، ئەمڕۆ هەینى 23.5.2025، بڵاوى کردەوە،”تائێستا نزیکەى 1500 پاس کە حاجیانیان هەڵگرتبوو، لە رێگەى دەروازەى سنوورى عەرعەرەوە عێراقیان جێهێشتووە”.
دەشڵێت: سبەینێ دواین کاروانى حاجیان بە رێگەى وشکانى دەگەنە شارى مەدینە.
لاى خۆیەوە کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان بە 964ـى وت،” هەزار و 146 حاجى کە بەڕێگاى وشکاى گەشتیان بۆ سعودیە کردووە و هیچ گەشتێکى وشکانى نەماوە”.
روونیشى کردەوە، رۆژى 28ـى ئەم مانگە، کۆتا گەشتى حاجیانى هەرێم بە رێگاى ئاسمانى ئەنجام دەدرێت.