تیمەکانى بەرگرى شارستانى سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرى دوو کۆگاکەى ناوچەى پیشەسازین. وێنە: 964+
400 حاڵەتی سووتان هەبووە
بەکەمتر لە شەش مانگ؛ بەرگرى شارستانى هەولێر 25 کەسیان لە مردن رزگار کردووە
964+
محەمەد فاتیح
هەرچەندە ئەمڕۆ هەینییە و پشووە، بەڵام وەك ئەوەی لە ئەركدا بێت بە دەنگی پەیوەندی 964ـەوه هاتوو نزیكەی چارەكێك لەكاتی خۆی بە ئێمە بەخشی و باسی ئەركەكان و حاڵەتەكانی بۆ كردین.
موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر كاروچالاكیەكانیان و ئاماری رووداوەكانی سنووری پارێزگای هەولێری بۆ 964 ختسەڕوو وتی،”لە سەرتای ئەمساڵەوە تائێستا 400 حاڵەتی سووتانی جۆراوجۆر روویانداوە و 25 كەسیان لە مردن رزگار كردووە و 7 حاڵەتی مردن لەناو ئاودا و 7 حاڵەتی مردنی تریش بە سووتان و خنكان بە ئاگر و دووكەڵ تۆماركراون.
“ئێمە 15.5.2025وە لە ئامادەباشیداین تاكو 1.7.2025 و تیمەكانمان دابەشكراوە بەسەر 7 بەشەوە بە ئامانجی پاراستنی كەنم و جۆ و بەرووبومی جوتیاران لە سووتان كە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی رەنج بە خەسار نەبن و ئابووری هەرێم بەرەو پێش بڕوا و پشت بە بەرووبومی بەرهەمی ناوخۆ ببەسترێت و پێداویستی ناوخۆی پێ پڕكەنەوە” موقەدەم شاخەوان سەعید واى وت.
ئەو دەڵێت، ” 13 مەفرەزەمان لە سنووری هەولێر لەو شوێنانە بڵاوكردووەتەوە كە بنكەی ئاگركوژێنەوەی لێ نییە و وەزارەتی ناوخۆش ئۆتۆۆمبێلی پێشكەوتووی پێشكەش كردووین كە توانای هەڵگرتنی 600 لتر ئاوی هەیە و دەتوانێت سەركەوێت بەسەر چیاكاندا و پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی شەقڵاوەكراوە كە لە شوێنە گەشتیارییەكان بڵاوكراونەتەوە بۆ پاراستنی گیانى هاوڵاتیان لە حاڵەتی ئاگركەوتنەوەدا”.
تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر وەك موقەدەم شاخەوان سەعید باسی دەكات لەسەر پرد و ئەو شوێنانەی مەلەی لێدەكرێت بڵاوبوونەتەوە و رێگریان لە چەندین حاڵەتی خنكان كردووە و تەنانەت بە دەنگ ماڵەكانیشەوە دەچن ئەگەر حاڵەتی نەخوازراویان هەبێت .
لە رێگەی ئەم دوو ژمارەیەوە 115 و 125 هاونیشتیمانیان دەتوانن پەیوەندیان پێوە بكەن و 24 سەعاتە لە ئامادەباشیدان و هاوڵاتیان تەنانەت ئەگەر مۆبایلەكانیان وەحدەشی تێیدا نەبێت هەر دەتوانن پەیوەندیان پێوە بكەن.
![]()
لە ئێستاوە ئاگر بەرۆكی هەولێری گرتووە