هۆكارەكەی كەمكردنەوەی غازەكەی ئێرانە

لە هەرێم 24 كاتژمێرییە وعێراقیش لەدەستدانی بڕێكی زۆر كارەباى راگەیاند

964+

محەمەد فاتیح

لەكاتێكدا هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری كارەبای 24 كاتژمێریان پێگەیشتووە، هاوڵاتیانی عێراق بەدەست كەمی كارەباوە دەناڵێنن و بڕێكی زۆر كارەباشیان لەدەستداوە.

وەزارەتی كارەبای عێراق بڵاویكردەوە دابەزینێکی بەرچاو لە هاوردەکردنی غازی ئێران لە ماوەی مانگی ئایاردا ڕوویداوه و دابینکردنی غازیان بۆ عێراق لە 45 ملیۆن مەتر سێجاوە كەمكردووەتەوە بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجا، ئەمەش بووەتە هۆی لە دەستدانی بەرهەمهێنانی نزیكەی 3500 مێگاوات كارەبا.

ئەو دەڵێت، “قورساییەكە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا زیاتر دەبێت، چونکە پێشبینی دەکرێت پێداویستییەکان بۆ 55 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە، ئەگەر دۆخی ئێستا بەردەوام بێت عێراق نزیکەی 5300 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانى كارەبا لەدەست دەدات، کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما” .

هەرێمی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێری بۆ زۆربەی هاونیشتیمانیانی هەرێم دابینكردووە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش دوو رێککەوتننامەی گرنگی لە بواری وزەدا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ئەمریكی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros ئیمزا كردووە.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە