"بڕێکی زۆر خۆراک دەستیبەسەرد گیرا"

لە هەڵەبجە هەشت شوێن بەهۆی فرۆشتنی خواردنی خراپبوو سزادران

964+

ژووری هەواڵ

تیمەکانی چاودێری تەندروستیی هەڵەبجە گەڕانێکیان بەناو بازاڕی پارێزگاکە ئەنجامداوە و هەشت شوێنکاریان دۆزیوەتەوە کە خۆراکی بەسەرچوو دەفرۆشن، لەسەر ئەوە سزادراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو و نایاسایی دەستی بەسەرداگیراو هەشت شوێنکاریش سزا دران.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان سەردانی زیاتر لە 30 شوێنکاریان کردوووە و پشکنینیان بۆ خواردنەکانیان کرد و رێنمایی تەندروستیان پێدان.

“بەهۆی سەرپێچی ڕێنماییەکانی کارکردن پێنج شوێنکار سزای غەرامەیان ئاڕاستە کراو سێ شوێنکاریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا”، تەندروستی هەڵەبجە وا دەڵێت.

زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو ...

زیاتر لە نیو تۆن خۆراکی بەسەرچوو لە دەربەندیخان لەناو برا