هەواڵەکان
پۆلیس بۆ ئۆتۆمبێلێک دەگەڕێت و تاکسی تازەو جوانیش مۆڵەتیان وەرگرت
964+
ژووری هەواڵ
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر چاکبووەوە، هەواڵە ناخۆشەکەش ئەوەیە هەتا سێ رۆژی تر بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە سەر بۆرییەکە ئاویان نابێت.
هێشتا چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاون و بەتانکەر ئاو دەکڕن
دەزانم دیمەنەکە ناشرینەو پێی ناڕەحەت دەبن، بەڵام کاری ئێمەیە هەواڵەکەتان پێ بڵێین.
ئەم ئۆتۆمبێلە لە رێگای چوارقوڕنە بۆ قوڕەگۆ دەڕوات، سەگێکی لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەی بەستووەو بە دوای خۆیدا رایدەکێشێت، کەسێک لە دوایەوە دەڕوات و ڤیدیۆیەکی لێ تۆمار کردووەو بۆ 964ی ناردووە، دەڵێ قەدەرێکی باش بە دوایەوە بووم هەر ئاوها بەدوای خۆیدا رایدەکێشا.
سەگێک بەدوای ئۆتۆمبێلەکەیدا رادەکێشێت
لەمەودوا ئەگەر لە سلێمانی لەگەڵ تاکسی سەرکەوتیت دەشێ تاکسی کارەبایی یان هایبرێد ببێت بەنسیبت، چونکە ئیتر وردە وردە خەڵکی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەنە تاکسی.
یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە سلێمانی کرا بە تاکسی
ئەگەر ئەمجارە چوون بۆ سەیران و بینیتان سەیارە لەمدیو و ئەودیوتان بەسەر خۆڵەکە جرت و فرتیانە، یەک دەقە لێی مەوەستن و یەکسەر رەسمی بگرن و بۆ هاتوچۆی بنێرن، چونکە ئیتر ئەو ئۆتۆمبێلە سزا دەدرێن.