لەلایەن فۆڕۆکەی عێراقی بە هاوکاری پێشمەرگە

چەند مۆڵگەیەکی داعش لەسنووری خورماتوو بۆردوومان کرا

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەفرۆکەی جەنگی عێراق و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو چەند مۆڵگەیەکی داعش بۆردوومانکران.

فڕۆکەی جەنگی عێراق نزیکەی دوو کاتژمێرە بەچڕی بۆردومانی مۆڵگە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعشی لە گوندی تاوێرکەوەی ناوچەی داودەی سنووری خورماتوو دەستپێکردوە و ژمارەیەک چەکدار لەناوبراون و چەند بۆمبێکی چێندراویش لەنزیک هێزەکانی لیوای 16ـی پێشمەرگە تەقیونەتەوە.

موقەدەم حەمە چەوری فەرماندەی لیوای 731ـی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری خورماتوو بە 964ـی وت، ھەماھەنگی لە نێوان ئەوان و سوپای عێراق ھەبووە و دوای چاودێری وردی چەکدارەکان و جموجۆڵەکانیان لەلایەن فرۆکەی f16ـی سوپای عێراقەوە لە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ مۆڵگە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعش لەگوندی تاوێرکەوە لەرۆژهەڵاتی خورماتوو بۆردومان کران کە لەنێو مۆڵگەکاندا ژمارەیەک چەکداری داعشی لێبوەو سەرجەمیان کراونەتە ئامانج.

وتیشی، بەهۆی چڕی و بەهێزی بۆردومانەکەوە چەند بۆمبێکی چێندراوی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیونەتەوەو تائێستاش فڕۆکە بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە دەسوڕێتەوە و چاودێری وردی ئەنجامی بۆردومانەکەو زیانەکان دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ مۆڵگەی داعش لە گوندی سوماقە بۆردومان کران

سێ مۆڵگەی داعش لە گوندی سوماقە بۆردومان کران