هەولێر
ئۆتۆمبێلێک لەسەر بەرزەپردی شۆڕش كەوتە خوارەوە و سێ كەس بریندارن
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
ئەم ئێوارەیە لەسەر بەرزەپردی شۆڕش لە هەولێر و بەرامبەر مزگەوتی جەلیل خەیات، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سپۆرتاج كەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا بە وتەی ئەو هاوڵاتییانەی لەوێبوون، سێ كەس، كە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون، بریندار بوون.
پەیامنێری 964 گەیشتە شوێنی رووداوەكە، ئەوەی بینی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، كە هەرخۆیان لەو شوێنە ئامادەییان هەیە، خەریكبوون ئۆتۆمبێلەكە لە شوێنی رووداوەكە دووربخەنەوە، چونكە قەرەباڵغی دروست كردبوو، كێشەی بۆ هاتوچۆ دروست كردبوو.
تا ئێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێلەكە دیار نییە و پۆلیسی هاتوچۆ خەریكی لێكۆڵینەوەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا