"دوو جار عومرەم کردووە"
نابینایە و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بەڕێکەوت
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
گەشتی حاجیانی کوردستان بەرەو سعودیە بەردەوامە و لە سۆرانیش هاوڵاتییەکی نابینا بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بەڕێوەکەوت.
یاسین حەمەد بە 964ـی وت، “تا ئێستا دوو جار حەجی عومرەم ئەنجام داوە و ئەوە بۆ سێیەم جارە دەچمە مەکـکە بۆ بەجێگەیاندنی حەج”.
یاسین حەمەد لەگەڵ خوشکەزایەکەی دلۆڤان فارس دەچێت بۆ حەج کە گەنجترین حاجی دەڤەری سۆرانە و تەمەنی 27 ساڵە، ئەو وتی، “لە ساڵی 2023ـەوە ناوی خۆمان بۆ حەج نووسی و ئەمساڵ بووە قسمەتمان”.
باسی لەوەشکرد، بەهەموو شێوەیەک یارمەتی خاڵی دەدات و لێی کەمتەرخەم نابێت.
دوو هاوسەریش دوای 10 ساڵ بێ هیوابوون ناویان گەڕاوەتەوە و بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو ماڵی خودا بەڕێکەون و منداڵەکانیشیان جێدەهێڵن
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری