بووەتە باسی سۆشیال میدیا

ئەو کچەی بە جەرگەگیان و عالەم فەقیرە مەشهور بوو

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

کیژۆڵەیەک ئەم ماوەیە بووەتە باسی سۆشیال میدیا، چەند ریکلامێکی کردووە کە خەڵک پێیان جیاوازە، بەهۆی ئەوەوە ڤیدیۆکانی زۆر دەبیندرێن.
هێڤی عەزیز کچە ئەکتەرێکی بواری ریکلامە، چوار پێنج ڤیدیۆی ریکلامی هەن کە تەماشاوانیان زۆرە، ئەویش بە هۆی ئەوەوە بوو چەند وشەیەکی بەکارهێنا کە بوو بوونە ترێند.
”جەرگە گیان” لەگەڵ ”عالەم فەقیرە” ئەو وشانەبوون کە هێڤییان بردە ناو خەڵک، خۆی دەڵێت بە هۆی ئەوەی سوودی لە ترێندەکان بینیوە بۆیە ڤیدۆکانی بەناوبانگ بوون.
دەستەواژەی ”عالەم فەقیرە” پیاوێک بەکاری دەهێنا کە لە شارۆچکەی کەڵەک ئۆتۆمبێلی دەفرۆشت، هەموو جار کە دەچووە سەر ئەوەی بڵێ نرخی ئۆتۆمبێلەکانی هەرزان کردووە دەیوت عالەم فەقیرە هەرزانم کردووە، ئیتر بە هۆی ئەوەوە ئەو قسەیە کەوتبووە سەر دەمی خەڵک.
هێڤی بە پەیامنێری 964ی وت زۆر دڵی خۆشە کە دەبینێت بە هۆی ئەوەوە جەرگە گیان و عالەم فەقیرە زۆر کەوتوونەتە سەر زاری خەڵک.

ئەو کوڕەی بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و هەمووان عەوداڵی...

ئەو کوڕەی بووەتە ترێندی سۆشیاڵ میدیا و هەمووان عەوداڵی دەنگەکەین