لەسەیدسادق 

80 سندوقی هەنگ و 20 دۆنم گەنم سووتان

964+
بڕوا مەجید 

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە نزیک سەیدسادق 80 سندوقی هەنگ لەگەڵ 20 دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراو سووتاون.

پەیامنێری 964  زانیاری ئەوەی لایە، ئاگرەکە لە گوندی وەڵەسمتی و قەزای سەیدسادق کەوتووەتەوە و جگە لەو 80 سندوقە هەنگە 20 دۆنم گەنمیش سووتاوە.

فازیل محمد، لێپرسراوی تیم لەبەرگری شارستانی سەیدسادق بۆ964وتی، ئاگرەکە لەگوندی وەڵەسمت لەقەزای سەیدسادق کرابوویەوە، بەهۆی ئەو با بەهێزەی ئەمڕۆ لەناوچەکە هەبوو ئاگرەکە بەخێرای تەشەنەی سەندووە، لەئێستادا ئاگرەکەمان کۆنتڕۆڵکردووە و تیمەکانمان دەگەڕێنەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە 80 سندووقی مێش هەنگی هاوڵاتیەک سووتاوە، لەگەڵ ئەوەشدا 20 دۆنم زەوی داچێنراو بەگەنم لەناوچوون و سووتاون”فازیل محمد وایوت”

پێداچوونەوە: توانا نەقی