وەزعی باش نییە
جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دووپاتیكردەوە، جۆ بایدن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و حاڵەتەكەشی دەستنیشان كراوە.
تۆڕی ئەی بی سی نیوزی ئەمریكی، ئەمڕۆ یەكشەممە هەواڵەكەی گواستەوە و ئاماژەی بەوەش دا، دۆخی نەخۆشییەكەی بایدن “مەترسیدارە”.
ئەوەش باس كراوە، بایدن هەفتەی رابردوو پشكنینی كردووە و رۆژی هەینی دەركەوتووە، تووشی شێرپەنجە بووە و لە پلەی پێنجەمیشدایە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.
لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەكە مەترسی بۆ سەر ژیانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هەیە، بەڵام خۆی و خانەوادەكەی لەگەڵ پزیشكەكاندا لە بارەی چۆنیەتی وەرگرتنی چارەسەرەكان گفتوگۆ دەكەن.
جۆ بایدن ئێستا تەمەنی 82 ساڵە و لەدایكبوونی 1942ی سەكرامێنتۆی سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریكایە، لە 2021 تا 2025 سەرۆكی ئەمریكا بوو، لە هەڵبژاردنی رابردووی ئەمریكاش بەهۆی خراپیی باری تەندروستی، لە خۆكاندیدكردن كشایەوە، كە سەر بە پارتی دیموكرات بوو.
بایدن پێشتریش پۆستی جیاجیای لە وڵاتەكەیدا هەبووە.