تانکەرێک لەسەر رێگاى ناڵپارێز نەوتى رەشى رشتووە
لەسەر شەقامێک نەوتى رەشى رشتبوو
شۆفێرى تانکەرێک دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیس ئەو شۆفێرەى تانکەرەى دەستگیرکرد کە لەسەر رێگاى سەرەکى نێوان سەیدسادق و ناڵپارێز، نەوتى رەشى رشتبوو.
بەهۆى ئەوەى رێگاى مەرزى باشماخە، ناوە ناوە تەنکەرێک بەهۆى لێچوون یان لەسەررژان، نەوتى رەش لەسەر رێگاى سەیدسادق بۆ پێنجوێن دەڕێژێت.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، بەهۆی لێچوونی رێژەیەکی زۆر لەنەوتی رەش و دروستکردنی ئاستەنگ و مەترسی بۆ شۆفێران لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان (سەیدسادق- ناڵپارێز) لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز توانرا شۆفێرێک دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر تانکەرەکەیدا بگیرێت .
دەشڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە.
باسى لەوەشکردووە، زۆرجار بەهۆى پابەندنەبوون و کەمتەرخەمى شۆفێرانى بارهەڵگرى سووتەمەنى، بەرهەمەکانى نەوت لەسەر رێگاکە دەڕێژن و دەبێتە هۆى دروستبوونى ئاستەنگى هاتوچۆ.