بۆ کەلتوور و لێکۆڵینەوەیە

خوشکە گەورەکەی دڵداری شاعیر لە کۆیە ناوەندی بەناو کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمڕۆ شەممە 2025.5.17، ئینستیوتێک بە ناوی زەینەب خان ناسراو بە (کچە کورد) کرایەوە، ئینستیوتەکە بۆ کاری لێکۆڵینەوە، وەرگێڕان و هۆشیاری کەلتووری سوودی لێ دەبینرێ.

زەینەب خان وەکو یەکەم کچ لە ناو کوردا نێردراوەیە بەر خوێندن لە شاری بەغداد، خوشکی گەورەی دڵداری شاعیری نەتەوەیی کوردە، رەمزێکە بۆ گرنگی رۆڵی گەورەی ژن لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا.

دکتۆرە مەهاباد ئازاد، سەرۆکی ئینستیوتی زەینەب خان، بە 964ی وت، بۆ بەرزڕاگرتنی هۆشیاری کەلتووری کۆمەڵگاکەمان و پرسی ژن لە رێگەی توێژینەوەی ئەدەبی، فەرهەنگی و مێژوویی، ئەو ئینستیوتە دەبێتە سەکۆیەک بۆ هێشتنەوەی ئەو تایبەتمەندییانە، ناونانی ئەو ئینستیوتەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زەینەب خان رێچکەشکێنێکی سەردەمی خۆی بووە و مایەی سەربەرزی ژنانی کوردە کە وەکو یەکەم کچی کورد چووەتە بەردەم خوێندن و فێربوون.

ئەو وتی، زەینەب خان رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە مێژووی ئەدەبیات و سیاسی ئێمەدا، بەڵام بەداخەوە هەم خۆی هەم بنەماڵەکەی فەرامۆش کراوە، کە بە کۆکەرەوەی فۆلکلۆری کوردی دادەنرێت و رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە.

ئینستیوتەکە لە یەکێک لە ماڵە کۆنەکانی گەڕەکی بایزاغای قەزای کۆیەدا کرایەوە، کە بەشێوەیەکی کلاسیکی کۆنی ئەو سەردەمە نوێکراوەتەوە و کارەکانی لەو شوێنەدا بەردەوامی پێدەدات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی زانکۆی سەوز لەدەست پێشخەریەکانی زانکۆی کۆیە بە...

پڕۆژەی زانکۆی سەوز لەدەست پێشخەریەکانی زانکۆی کۆیە بەردەوامی هەیە.