لینکە و بیکەرەوە

کارەبا 24 کاتژمێرییەکە بژمێری دانا بۆ ئەوەی بزانی چەندیان پێ دەدەی

964+

ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی رووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەڵێ، ئێستا هاوبەشانی كارەبا دەتوانن لە رێگەی بژمێرەكەی وێبسایتی پڕۆژەی رووناكییەوە تێچووی كارەباكەیان بخەمڵێنن.

بەڵام، پێشوەخت دەبێت جۆری موڵكەكە دیاری بكرێت و بڕی كیلۆوات كاتژمێری مانگانەت بنووسرێت، ئەوکاتە راستەوخۆ بژمێرەكە نرخەكەیت بۆ دەخەمڵێنێت.

پەنجە لێرە دابگرە؛

پڕۆژەکە ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا جگە لە راگەیاندنی بژمێرەکە دەڵێ، تێچووی کارەبای 24 کاتژمێری بەسەر پێنج ئاستی بەکارهێناندا دابەشکراوە و تاوەکو لە ئاستەکانی خواروو بمێنیتەوە نرخی کارەباکەت کەمتر دەبێت.

پڕۆژەی رووناکی دەشڵێ، بە شێوازێک نرخی کیلۆوات کاتژمێری داڕشتووە کە دادپەروەرانە بێت بەرامبەر ئەوانەی کارەبای کەم بەکاردەهێنن و بە تایبەت ئەو هاوڵاتیانەی کە داهاتیان دیاریکراوە.

هەروەها، ئەو هاوڵاتییانەی کە لە پێشوودا پڕۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە و بەپێی نرخی ئەزموونیی پارەی کارەبایان داوە، لە پاش ئەوەی بڕیاردرا لەسەر نرخی کارەبا, کە کەمترە بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکەی پێشتر، ئەو بڕە زیادەیەی هاوڵاتیان خەرجییان کردووە بەشێوەی کرێدیت (رصيد) بۆیان دەگەڕێتەوە لە مانگەکانی داهاتوودا.

نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریكرا

نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریكرا