ئەمساڵ لە جێگای خوشکەی دەڕوات

12 ساڵە ناو دەنوسێت و ناوی نایاتەوە حەج بکات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، یەکەم کاروانی حاجیانی گەرمیان، کە ژمارەیان 125 کەسە، بەرێگای وشکانی بەرەو وڵاتی سعودیە بە رێکەوتن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

کەریم ساڵح، یەکێکە لەو کەسانەی دەڕواتە حەج بە 964ـى وت، ”ماوەی 12 ساڵە ناو دەنووسم تا ئێستا ناوم نەھاتووەتەوە، ئەمساڵ لە جێگەی خوشکێکم دەڕۆمە ماڵی خوا”.

“خوشکەم ساڵی پار ناوی ھاتەوە، سێ رۆژ پێش رۆیشتن جەڵدە لێیدا و نەیتوانی ئاواتەکەی بێنێتە دی و بڕوات حەج بکات، ئەمساڵ منی لە جێگای خۆی نارد”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” حەج بۆ خوشکەکەی دەکات و لەجێگای ئەو دەڕۆات ،دڵخۆشیش کە دەڕوات ماڵەکەی خوا دەبینێت و ئاواتەکەی دێتە دی و دەڕواتە ئەو جێگا پیرۆزە”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەنجترین حاجی بەرەو ماڵی خوا بەڕێکەوت

گەنجترین حاجی بەرەو ماڵی خوا بەڕێکەوت