سەموونی خراپی فڕۆشتووە

سەمونخانەیەك لە چەمچەماڵ داخرا

964+

محەمەد فاتیح

لە چوارچێوەی بەدواداچون و پشكنینی ئەو لیژنانەی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان پێكهێنراون، سەمونخانەیەك لە قەزای چەمچەماڵ داخرا.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویانكردەوە بۆ چاودێریكردنی نانەواخانە و سەمونخانەكان سەردانی بازاڕی چەمچەماڵیان كردووە و سەمونخانەی گوڵی شاريان داخستووه كە پابەند نەبووە به مەرجە تەندروستیەکان و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەكه.

وتیشیان، “لەو سەردانەدا سەمونخانەی گوڵی شار بۆماوەی سێ رۆژ داخرا و  غەرامە دەکرێت بەهۆی فرۆشتی سەمونی نەشیاو بۆ خواردن” .