گروپێكی ئۆتیزم: زۆربوونیان بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه
بوونى چوار منداڵیی ئۆتیزم خێزانێکی هه‌ولێرى سه‌رگه‌ردان و پەرێشان کردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر خێزانێك به‌ده‌ست بوونى چوار منداڵیی ئۆتیزم په‌رێشان بووه، لایه‌نى ئابووریان داڕووخاوه و له رووى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیانه‌وه به‌ره‌و ترازانێكی ته‌واو ده‌ڕۆن، هۆكاره‌كه‌شی وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ین گۆڕینى ژینگه‌ى منداڵه‌كانیانه.
یه‌كێك له منداڵه‌كانیان ماوه‌ى دوو ساڵه له ژوورێكدایه و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، یه‌كێكى دیكه‌شیان له شووقه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كه‌ى ده‌ژیت، سێیه‌میشان له سه‌نته‌رێكی ئۆتیزمه و چواره‌میشیان كه حاڵه‌ته‌كه‌ى زۆر ترسناك نییه له‌ناو ماڵه‌وه ده‌ژیت.
كریستاڵ جه‌لال دایكى مندالًه‌كان به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌م منداڵانه‌وه خێزانه‌كه‌ى په‌رته‌وازه بووه و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیان نه‌ماون، ده‌شڵێ “منداڵه‌كانم وایان لێهاتووه یه‌كتریان خۆشناوێت”.
محه‌مه‌د عه‌لى، باوكى منداڵه‌كان به 964ـى وت، به‌هۆى دۆخى منداڵه‌كانیانه‌وه دۆخى داراییان رووخاوه و به‌رده‌وام قه‌رزى پێداویستییه‌كانى ئه‌م منداڵانه ده‌ده‌نه‌وه.
وتیشی “كه له به‌ریتانیا ده‌ژیاین له‌وێ هه‌ستیان به‌و حاڵه‌ته‌ى منداڵه‌كانیشمان كردبوو به‌ڵام پێیان نه‌وتین و ئێمه‌ش نه‌مانزانیبوو كه حاڵه‌تى ئۆتیزمیان هه‌یه”.
لایخۆشییه‌وه ته‌زره بۆتانى، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی ئامێز بۆ ئۆتیزم بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه گۆڕ‌انى ژینگه‌ى منداڵه‌كان له به‌ریتانیاوه بۆ كوردستان رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته‌ى كردوونه‌ته‌وه.
وتیشی “نه‌بوونى سه‌نته‌رى پیشه‌یی و 24 كاتژمێری بۆ منداڵانى ئۆتیزم وه‌كو بۆمبێكی ته‌وقیتكراوى لێهاتووه كه حاڵه‌ته‌كان له زۆربوون دابن و ترسناكیش بن”.