لە سنووری چۆمان

پێنج هەزار مین و تەقەمەنی لەناوبران

964+

توانا نەقی

پێنج هەزار مینی دژەکەسيی جۆراوجۆر و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردن له‌ سنووری شارۆچكه‌ى چۆمان، بە شێوازێکی کۆنتڕۆڵکراو و سەلامەت لەناو بران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، لەلایەن دەزگای مینەوە لە سنووری چۆمان ئەو مین و پاشاموە جەگیانەیان تەقاندووەتەوە و لە ناوبراون.

دەشڵێت، پلان وایە لە رۆژانی داهاتوودا بە چەند قۆناغێک ژمارەیەکی زۆرتری کەرەستەی تەقەمەنی، کە لە شوێنی جیاجیا لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆ کراونەتەوە لە هەمان شوێن لەناو ببرێن.

هەردوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، سبەی دیسان مین و تەقەمەنی لەناودەبن، بۆیە خەڵکیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە دەنگەکەی نەترسن.

بەڕێوەبەرایەتیەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ هیچ مەبەستێکی “گەشتیاری و کۆکردنەوەی گیای بەهارە و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات” لە ناوچانە نزیک نەبنەوە کە پێشوەخت ئگادار دەکرێنەوە کە مین و تەقەمەنی دەتەقێننەو.

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە ...

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە و لەناوبران