لە کەرکوکەوە
یەکەم کاروانی حاجیان بە رێگای وشکانی بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
وەرزی حەجی ئەمساڵ ئیتر دەست پێدەکات و لە کەرکوکێشەوە قافڵەی حاجیان بەرێکەوتن بەرەو ماڵی خودا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 15.5.2025یەکەم کاروانی حاجیانی کەرکوک بەرەو شاری کەربەلا بەرێکەوتن و ژمارەی ئەمساڵی حاجیان لە چاو ساڵانی رابردوو رێژەکەیان زیاتری کردووە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ژمارەی هاوڵاتیان لە عیراق.
حاجی دلێر جەبار یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی حەج و عەمرەی کەرکوک بە 964ـی وت، ئەمساڵ هەزار و 200 حاجی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن ،ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان بەڕێدەکەوێت بەرەو عەرەبستانی سعودیە کە پێکهاتوون لە 29 کاروان و ئەمڕۆ یەکەم قافڵە بەرێدەکەوێت.
وتیشی، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتووانی عێراق ژمارەی حاجیان بەرزەوەکراوەتەوە، ساڵی رابردوو هەزار و 110 حاجی حەجیان کردووە ئەم ساڵ بوەە بە هەزار و 200.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، پەیاممان ئەوەیە بە سەلامەتی بڕۆن و بگەڕێنەوە ناو کەس و کارەکانیان دەستەی حەج و عەمرەی کەرکوک باشترین کاریان کردووە و هەموو ساڵێک پێشەنگ بوونە لە چاو شارەکانی دیکەی عێراق.
پێداچوونەوە: توانا نەقی