"جوتیاران رەنج بەخەسار نەبوون"

جۆی دەشتی هەریر بەرهەمی باشە لە چاو کەم بارانی

964+

ئاکام غەفور- سۆران

جوتیارانی دەشتی هەریر دەستیان کردووە بە دروێنەوەی جۆ، بەرهەمەکەی لەوە زیاترە کە چاوەڕێ دەکرا.

هەرچەندە ئەمساڵ باران کەم بوو، لە بەشی زۆری ناوچەکان بەرهەمی گەنم و جۆ وەک پێویست نەبوو، بەڵام لە دەشتی هەریر لە چاو ئەو بێ بارانییە بەرهەمەکەی باشە، هەر تۆنێک جۆ بەرهەمەکەی پێنج تۆن و نیو بووە، بەڵام پێناچێت وەزعی گەنم باش بێت.

فەریق حەسەن، بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی هەریر، بە 964ـی وت، ”جوتیارانی دەشتی هەریر، رەنج بەخەسار نەبوون، لە بەرهەمی ئەمساڵیان ئەگەر قازانجیش نەکەن  زەرەرمەند نابن، بەراورد بە ناوچەکانی تری کوردستان بەرهەمی جۆ باشترە لە دەشتی هەریر، هەر تۆنێک جۆ، پێنج تۆن و نیوی بڕیوە”.

وتیشی، هەرچەندە جارێ زووە بۆ دروێنەی گەنم، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانمان ئەمساڵ گەنم وەک پێویست نیە بەرهەمی کەم دەبێت و بەرهەمی جۆ باشتر و زیاترە.

ساڵانە نزیکەی دوو هەزار دۆنم زەوی لە دەشتی هەریر دەکرێت بە جۆ، بەشی هەرەزۆری جۆی شەش پەڕە و جۆ رەشە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

جوتیارانی دەشتی هەریر بنەتۆی گەنمەکەیان گۆڕیوە

جوتیارانی دەشتی هەریر بنەتۆی گەنمەکەیان گۆڕیوە