وێنە +964
كارەباكەیان كێشەی تێكەوتووە
گەڕەكێكی هەولێر لە رێگەی 964ـەوە گلەیی لە پڕۆژەی رووناكی دەكەن
964+
محەمەد فاتیح
گەڕەكی 99ـی زانكۆ لە هەولێرى پایتەختی هەرێمی كوردستان كێشە بۆ كارەباكەیان دروست بووە كە خراونەتە سەر پڕۆژەی نیشتیمانی رووناكی، 964 بەهانای بانگەوازی گەڕەكەكەوە چووە و زانیاریەكانتان بۆ دەخاتەڕوو.
مەریوان نەقشبەندی دانیشتووی گەڕەكی 99ـی زانكۆ لە هەولێر بە 964ـی وت، “لەیەکەم هەفتەی بەکارکەوتنی پڕۆژەی نیشتیمانی رووناكی لەگەڕەکەکەمان بە درێژایی هەشت سەعات كارەبای گەڕەكەكەمان بەهۆی کێشەی سستمەکە كوژایەوە و بێ كاربا بووین و (بگۆڕ)ی زۆربەی ماڵەکانمان سوتا”.
” پەیوەندیم بە بەشی(صیانە)ی پرۆژەکەوه كرد داوایان لێکردین کە(کۆنداکتەر-بگۆڕ)ی ماڵەکانمان بگۆڕین چونكە سووتاوە و بە گۆڕینی كارەباكەمان چاكدەبێتەوە، لەكاتێكدا ئێمە لە سەرەتای ئەم مانگەوە موەلیدەشمان نەماوە و بۆ ماوەی هەشت سەعات بێ كارەبا بووین، داواشم لێكردن كە خۆیان ئەو زەرەرە ببژێرن چونكە خەلەلەكە لای ئەوان بووە و دەبێت ئێمە باجەكەی بدەین” مەریوان نەقشبەندی واى وت.
ئەو دەشڵێت، “بۆ گەڕانەوەی کارەبای ماڵەکانمان هەریەکەمان 32000 دینارمان لەسەرکەوت بەبێ ئەوەی هێشتا پسولەی کرێی کارەبای یەکەم مانگی ئەم پرۆژەیەمان بەدەست بگات و ئێمە باجی کێشەی تەکنیکی پرۆژەی (روناکی)مان دا لەکاتێکدا دەبو پرۆژەکە خۆیان تەحەمولی ئەم زیانەیان بکردایە.
ئەو هاوڵاتیە دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا كرد بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێریی و داوای لێكردن ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن و نەبنە سەرەتایەكی خراپ بۆ داهاتوو.