داوای لە شارەوانی هەیە

یانەی نەورۆز هاواری لێ هەستاوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز گرفتیان هەیە و داوا دەکەن شارەوانی سلێمانی گرفتەکانی دەورووبەری یاریگاکەیان بۆ چارەسەر بکات.

هادی کەریم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز بە 964ـی وت، ژمارەیەک گرفتیان هەیە و هەندێکیان چارەسەر کراون و هەندێکیان ماون.

باسی لەوەکرد، تا ئێستا شآرەوانی سلێمانی رێگەیان نادات چوار دەوری یاریگاکە چاک بکەن، بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگی هاتوچۆیەی هەیە کەمببێتەوە لەسەر شەقامی بەردەم یاریگاکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ...

  یانەی نەورۆز تانە لە بڕیارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەدات