لە کەرکوک و دەورووبەری
بەهۆی خۆڵبارینەوە 48 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەركوك و دەورووبەری كراون، بەشێكیان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بە 964ـی وت، لەسەرتای خۆڵبارینەكەوە تاكو دوو كاتژمێر بەر لە ئێستا 48 هاوڵاتی بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەوە توشی تەنگە نەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەكانی ناو شار ودەرەوەی شار كراون زۆرترینیان لە كەرتی قەزای حەویجە بووە.
وتیشی، بەشێكیان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە ونەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە، وەك پلانی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك لەگەڵ دەستپێكردنی خۆڵ بارینەكەوە تیمەكانمان بە ئۆتۆمبێلێ ئەمبۆڵانسەوە بڵاوە پێكردوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات فریای هاوڵاتیان بكەون.
لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە خۆڵبارینێکی چڕ بەشێکی زۆری شارەوانی هەرێم و عێراقی گرتووەوە و تەندروستیش رێنمایی خۆپارێزی بڵاکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی