دیمەنێکی هەولێر لەکاتی خۆڵبارین ... وێنە؛ سۆشیال میدیا
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
خۆڵبارین ئاسمانی کوردستانی کردەوە بە نیسکافەیی و سێ رۆژێش بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
دیسان خۆڵبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردەوە و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانیش دەڵێت، بۆ سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە بەیانی ئەمڕۆوە سێشەممە 13.5.2025 شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین رووی لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان کرد و هەر کە ئاسمانی بوو بە رەنگی نیسکافەیی، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارینەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم خۆڵبارینە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەچڕی جیاواز بەردەوام دەبێت، بۆیە تکایە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆتان، ئەو رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن؛