نمەباران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت - وێنە: 964
تاوێ هەور و تاوێ باران و تۆزوخۆڵ
ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات
964+
وریا فەتاح
کەشوهەواى ئەم دوو رۆژە هەر کاتەو بە جۆرێکە، تاوێ هەور و تاوێ هەتاو، تاوێکیش نمەباران و تۆز و خۆڵ، بەڵام ئەوەى روونە پلەکانى گەرما دادەبەزن.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارنێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لەناوچە شاخاووییە سنوورییەکانی باکوور.
ئاشکراشى کردووە، لە ئێوارە و شەودا تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانى دیکە کەمتر دەبێت.
لەبارەى پلەکانى گەرما، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە 2 بۆ 4 پلەى سێلیزى نزم دەبنەوە .
کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممەش بە شێوەیەکە کە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک زۆربەى کات هەورى تەواوە و پرشکە بارانیشى لەگەڵ دەبێت و هەندێ جاریش بارانى کورتخایەن دەبارێت.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، لەئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیریەى هەیە لە کەشى ناوچەکە، ئەگەرى زیاد بوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە، لەگەڵیدا لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێم ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە کە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت .
پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن و سبەینێ چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی