"کۆتر هەیە 5000 دۆلار دەکات"

فاوناسان گرووپێکی کۆتربازن و بۆ پێشبڕکێ شارەو شار دەگەڕێن 

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

جاران کۆتری نامەبەر هەبوو، بەڵام کۆترباز ناوێكی شایستە نەبوو و زۆر کەس پێی شەرم بوو کەسوکار و خەڵکی دەوروبەری کۆتربازی بکەن، بەڵام ئێستا گرووپی تایبەت بە خۆیان هەیە و شارەو شار دەگەڕێن و کێبڕكێ دەکەن، کە بەقسەی خۆیان لەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاشیان تێدایە.

لە هەولێری پایتەخت، چەند کەسێک سەربانی خانووەكانیان شوێنی پێشبركێی كۆتری فاوە، حەز و خولیاكەیان بەشێوەیەکە، كە پێش خۆرهەڵاتن، خۆیان ئامادە دەکەن و دەچنە سەربان و چاوەڕی دەکەن، كۆترەكەیان تەقلە لێبدا و نمایش بكات.

“مەرجی عامی فاوناسان” یان پێشبركێی فاوناسان هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە و لەهەموو شارەكان كۆتریان بۆ دەفڕێنن، سلێمان عەلی سەرپەرشتیاری پێشبڕكێی فاوناسان بە 964ـی وت، “ئەو مەرجەی ئێمە بە شێوەیەكی راستگۆیانە بەڕێوە دەچێت، بۆیە هەواداری تایبەتی هەیە، هەر کۆترێک دەبێت، لانیکەم كاتژمێرێك بفڕێ، ئینجا نمایش بكات و تەقلە لێبدات، بۆ ئەوەی مەرجەکە بیگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، نرخی بەشێک لەو کۆترانەی مەرجەکە دەیگرێتەوە، پێنج هەزار دۆلارە و هەندێک جار پزیشک و ئەفسەر و خەڵکی خوێندەواریش بەشداری پێشبڕکێی کۆتربازی دەکەن.

سلێمان عەلی وتیشی، دادوەرێکی دیاری هەولێر ناوی مەرجی عامی فاوناسانی بۆ دیاریکردوون و بۆ جوانی و لێهاتوویی کۆترەکانیش، پێوەری تایبەت بەخۆیان هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بە چوار سیفات جوانترین کۆتری ئولفا لە هەولێر هەڵبژێردر...

بە چوار سیفات جوانترین کۆتری ئولفا لە هەولێر هەڵبژێردرا