لە چۆمان

5000 مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی تەقێنرانەوە

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر بۆ هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی ئەمڕۆ لە چۆمان، پێنج هەزاری دیکەی تەقاندەوە، ئاماژە بەوەش دەكەن، چالاكیی دیكەشیان بەدەستەوەیە و مینی دیكەش دەتەقێننەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025، پێنج هەزار مینی دژەکەسی جۆراوجۆر و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی وەک، گولـلە تۆپ، هاوەن، رۆکێتی بچوک، گولـلەی قازیفە، نارنجۆک، گولـلەی دۆشکە و کلاشینکۆف لەلایەن تیمی لەناوبردن لە چاڵێکدا لەسەر چیای بەردەبوک لە سنووری ناحیەی گەڵالەی قەزای چۆمان، تەقینراونەتەوە و لەناوبراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، پلانیان هەیە لە رۆژانی داهاتوودا و بە چەند قۆناغێک، ژمارەیەکی زۆرتری کەرەستەی تەقەمەنی، کە لە شوێنی جیاجیا لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆکراونەتەوە، لە هەمان شوێن لەناوببرێن.

ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ لەناوبران

ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ لەناوبران

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە ...

زیاتر لە 200 مین و تەقەمەنی لە حاجی ئۆمەران تەقێنرانەوە و لەناوبران