لە کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک گیانیان لەدەست دا؛ پێنج منداڵیشیان بریندارن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دیسانەوە رووداوی هاتوچۆ کارەساتی نایەوە و لەکەرکوک دایک و باوکێک گیانیان لەدەست دا و پێنج منداڵیشیان بریندارن.
کەمێک لەمەوبەر لەشەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک و بەدیاریکراوی لە نزیک بازگەی کۆنی یەکی حوزەیران، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست دا و پێنج منداڵیشیان برینداربوون.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، رووداوەکە بەو شێوەیە بوو کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامری بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کردووە بەژێری بارهەڵگرێکدا و ئاگری گرتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە، کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 45 ساڵ دەبێت، پێنج منداڵیشیان کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی دیکەی کوردستان چەند رووداوێکی هاتوچۆی دیکە روویاندا و ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و برینداربوون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری