کەشوهەوا

تاوەباران دەبارێت و تۆزێکی سوکیش دەبێت 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی بۆ کەشی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل کەمێک دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییە سنووریەکانی باکوور لەگەل کەمیک بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو تاوە باران و هەوروهەڵایە کاریگەری لەسەر پلەکانی گەرما دەبێت و تا چوار پلە دادەبەزن.

هەر ئەمڕۆ نا دابەزینی پلەکانی گەرما سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە نێوان 3 بۆ 5 پلەی دیکە دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025
خێراى با /  مام ناوەند ( 10 – 25 )کم/ک دەبێت .هەندێ کات چالاک دەبیت بو سەروی 30 کم/ک
ئاراستەی با / گوڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی بە ( 2-4) پلە نزم دەبیتەوە لەناوچە شاخاوویەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 7 –  9 ) کم دەبێت .

پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 333  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی