هەولێر
رووداوێکى هاتوچۆ لە شەقامى 100 مەتر گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزینی – هەولێر
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە، کەسێک گیانى لەدەستدا و چوار کەسى دیکە بریندار بوون.
رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 3:10 خولەک، لە نێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە.
بەپێى قسەى شایەدحاڵان، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و چوار کەسى دیکە بریندارن.
964 بۆ پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکانى رووداوەکە، پەیوەندى بە هێڵى فریاکەوتنى خێرایى 122 کرد، ئەوان وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى گیانلەدەستدانێک لە رووداوەکەدا، هیچ زانیارییەکى دیکەیان لەبارەى دۆخى بریندارەکان نەبوو.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح