کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ:

30 کەس بە تۆمەتی “گۆڕینەوەی ژن” لە بەسرە دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

نووسینگەی بەسڕەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، دەستگیرکردنی 30 پیاوی بە تۆمەتی “گۆڕینەوەی ژن” راگەیاند و هەر 30 کەسەکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ و دادگایی دەکرێن.

نووسینگەکە داوای لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق کردووە، لەسەر بنەمای پرەنسیپی چاکسازی، چارەسەری ئەم دیاردەیە بکات، چونکە پێیان وایە لە پرسە دەروونییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و پێویستی بە چارەسەر هەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان بەردەوامن لە چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ ئەگەری دیکەی هاوشێوە.

هەڕەشەى هەژاندنى بەسرە دەکرێت

هەڕەشەى هەژاندنى بەسرە دەکرێت