داخستنی رێگەی گۆمی فێڵاو - وێنە: گەشتوگوزاری سۆران
تەنیا بە پیادە دەتوانن
گۆمی فێلاو رێگەی چوونی ئۆتۆمبێلی نەما
964+
ئەحمەد مستەفا
لە دەروازەی چوون بۆ گۆمی فێڵاو لە قەزای چۆمان، شۆفڵ ئەمڕۆ یەکشەممە خۆڵی رۆ کردووە و رێگەی چوونی ئۆتۆمبێلی بۆ ئەو شوێنە گەشتیارییە داخستووە.
گۆمی فێلاو، ناوچەیەکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشە ساڵانێکە گەشتیارێکی زۆر بۆی دەچن و هەندێک لەوان شەوان دەمێننەوە.
ماوەی رابردوو چەندجارێک نیگەرانیی لە فرێدانی خۆڵ و خاشاک لەو ناوچە گەشتیارییە بیسترا، بە گوێرەی سۆراغی 964، داخستنی رێگەگە بەهۆکاری پیسبوونی سروشتی گۆمەکە و دەوروبەری بووە.
گەشتوگوزاری قەزای چۆمان لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 11.5.2025، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات بڵاوی کردووەتەوە، رێگەی چوونی ئۆتۆمبێل بۆ گۆمەکە بەڕووی گەشتیاران و هاوڵاتییان بەشێوەیەکی کاتی داخراوە.
گەشتوگوزاری چۆما،ن تەنیا رێگای چوونی پیادەی هێشتووەتەوە و دەڵێ، بۆ ئەوەیان دەتوانن گەشتیاران بە پیادە سەردانی گۆمەکە بکەن.
دیمەنی داخستنی رێگەی گۆمی فێلاو؛
