گرافیک؛ 964+
"هه‌موو بادینانى بۆ گه‌ڕاوین لێی نه‌بووه"
پێنج رۆژە گه‌نجێكى كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه بێسه‌روشوێنه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى پێنج رۆژە گه‌نجێكی دانیشتووى كۆمه‌ڵگه‌ى چڕه له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بێسه‌روشوێنه، باوكى ده‌ڵێت، هه‌موو بادینانى بۆ گه‌ڕاون به‌ڵام لێی نه‌بووه.
گه‌نجه‌كه ناوى هه‌ژار به‌شار عه‌بدولغه‌فور ته‌مه‌ن 22 ساڵه، خاوه‌ن خێزانه و منداڵێكی هه‌یه.
به‌شار باوكى ئه‌م گه‌نجه به 964ـى وت، نازانن هۆكارى بێسه‌روشێنبوونى كوڕه‌كه‌ى چییه، چونكه هیچ كێشه‌و گرفتێكیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌بووه.
وتیشی “لایه‌نه ئه‌منیه‌كانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و هه‌موو سنوورى دهۆكیشی بۆ گه‌ڕاوین به‌ڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌نیازین ئه‌مڕۆ بێینه هه‌ولێر و سۆراغى بكه‌ین”.
تاكه گومانێك كه به‌شار بۆ بێسه‌روشوێن بوونى كوڕه‌كه‌ى هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، لەوانەیە گیرابێت و داواش ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستگیر كراوه په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت و هۆكاره‌كه‌ى بۆ روونبكه‌نه‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر شوێنێك بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت: 07501618842