تای خوێنبەربوون بازاڕی نەهێشتوون

قەسابەکانی سلێمانی هاواریان لێ هەستا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

گۆشتفرۆشەکانی بازاڕی سلێمانی گلەییان هەیە و دەڵێن بازاڕیان نەماوە بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە.

ئاسۆ محەمەد، وتەبێژی گۆشتفرۆشانی سلێمانی بە 964ـی وت، لەوەتەی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەیە، بازاڕمان بە تەواوی نەماوە، بە شێوەیەک لە 80% کەمی کردووە بەراورد بە ماوەی رابردوو.

باسی لەوەش کرد، هاوڵاتیان دەترسن و ناوێرن گۆشت بکڕن، داوا دەکەن ئەگەر ئەو نەخۆشییە بوونی هەیە، کوشتارگەی سلێمانی دابخەن تا رەوینەوەی مەترسیییەکان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی دەڵێت: رۆژانە 200 کیلۆ ئێسقان دەفرۆ...

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی دەڵێت: رۆژانە 200 کیلۆ ئێسقان دەفرۆشم