"چاوەڕواندەکرێت هەرێمیش بگرێتەوە"

عێراق تەواوی گەنمی جووتیاران وەردەگرێت

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت، بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، چاوەڕواندەکریت بڕیارەکە جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.5.2025، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بڕی 400 هەزار تۆن گەنم دیاریکراوە کە لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەڵام بەگوێرەی بڕیارێکی حکومەتی عێراق تەواوی گەنمی ئەمساڵ وەردەگیرێت.

“لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کۆبوونەوەی بەردەواممان دەبێت و لەسەر هێڵ دەبین تاوەكو ئەو بڕە دەمێنێتەوە لە جووتیاران وەربگیرێت”، نەوزاد شێخ کامیل وای وت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بە پێدانی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم دەستی بە وەرگرتنی کردووە، پڕۆسەکەش سەرەتا لە شارەکانی کەربەلا و بابلەوە دەبێت.

لەپارێزگای دهۆک 65%ـی بەرهەمی گەنمی دێمی شین نەبووە

لەپارێزگای دهۆک 65%ـی بەرهەمی گەنمی دێمی شین نەبووە