چەند کەسێک تەنگە نەفەس بوون
ئاگر لە یەکێک لە تاوەرە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر کەتووەتە
964+
ژووری هەواڵ
لە یەکێک لە تاوەرە نیشتەجێبوونەکانی هەولێر کە هێشتا تەواو نەبووە ئاگر کەوتووەتەوە و چەند کەسێک تەنگە نەفەس بوون.
شاخەوان سعید وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ 964 وتی تائێستا شەش تیم لە شوێنی ئاگرەکەن و شوێنەكە زۆر بەرزە بۆیە جارێ نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئاگرەکە لە کاڤاڵی تاوەر کە پرۆژەیەکی تەواو نەکراوە کەتووەتەوە و شوێنەکەشی دەکەوێتە نزیک ستار تاوەر و ئەو دەورووبەرە هەمووی دوکان و بازاڕەو کافتریاییە.