تەمەنى 10 ساڵە
نابینایە و هەموو قورئانى لەبەرکردووە
+964
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانى
هەرچەندە نابینایە و لە رۆشنایى ژیان بێبەشە، بەڵام قورئان بووە بە رۆشنایى و بە تەمەنى 10 ساڵى هەموو قورئانى لەبەرکردووە، ئەمە چیرۆکى ئیانۆ ئەرسەلانە کە قوتابییەکى پۆلى شەشى بنەڕەتییە لە سلێمانى.
ئیانۆ لەبارەى چیرۆکى لەبەرکردنى قورئان بە 964ـى وت،”لە 16.2.2024 بە تەواوەتى قورئانم لەبەرکرد، ئەوەش بە هەوڵى دایکم و مامۆستاکانم، ئەوان بۆیان دەخوێندمە و منیش لە دوام دەوتنەوە”.
وەم باسى دەکات، لەبەرکردنى قورئان ئەگەر دڵ و هۆشت لاى بێت ئاسانە.
دەشڵێت: قورئانى هەموو شتێکى پێ بەخشوە و بووە بە رۆشنایى ژیانى.
ئیانۆ نەک لە لەبەرکردنى قورئان، لە قوتابخانەش قوتابییەکى لێهاتووە، لەبەر زیرەکییەکەى ساڵێک پێشکەوتووە و ئێستا لە پۆلى شەشى بنەڕەتییە، وەکخۆى دەڵێت،”دەمەوێت قۆناغەکانى داهاتووش بەو شێوەیە ببڕم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح