"رووداوەکەی داقووق"

دوای نزیکەی 20 كاتژمێر مانەوەی لە نەخۆشخانە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای داقوق لە رووداوێکی هاتوچۆی نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیادا، دوێنێ دوو سەرنشینی سەر ماتۆڕسکیلەکە بریندابوون، بەڵام کەمێک پێش ئێستا یەکێکیان گیانی لەدەست دا

فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی داقوق بە964ـی وت، “رووداوەکە لە کاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری کیاکە لەناو یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزاکەوە دەرچووەتە سەر شەقامە گشتییەکە، لەو کاتەدا ماتۆڕەکە بەدوو سەرنشینەوە بە  خێرایی خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەدا کێشاوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەکەی بریندابوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزاکە، دوای پشکنین و چارەسەری سەرەتایی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی سەختی برین و شکانی چەند جومگەیەک لەناو سەریدا، تووشی خوێنبەربون هاتووە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.

وتیشی، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، سەرنشینەکەی دیکەش لەژێر چاودێریی پزیشکدایە و باری تەندروستی جێگیرە”.

گەنجەکە ناوی حوسێن فەلاحە و تەمەنی 27 ساڵەو دانیشتووی قەزای داقوقە، کارمەندی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداو...

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە