ئەو ماتۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیس راپەڕین
قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر
ماتۆڕسکیلەکانتان تۆمار بکەن دەنا دەستی بەسەردا دەگیرێ
964+
ژێوار خدر
ئەوە نەما بە ئارەزووی خۆی بە ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتاوە لە کۆڵان و شەقامەکانی مێرگەسۆر بسوڕێیەوە، قایمقامیەت دەڵێت، دەبێت سەرجەم ماتۆڕسکیلەکان تۆمار بکرێن.
قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر دەڵێت، شۆفێری ماتۆر سکیلەکان پێویستە رۆژی یەکشەممە 11.5.2025 تاکو 31.5.2025 سەرجەم شۆفێری ماتۆرسکیلەکان بۆ تۆمارکردنی ماتۆرەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی هاتوچۆی مێرگەسۆر لەناو بینای ناحیەی گۆڕەتوو یان بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی بارزان بکەن بۆ ئەوەی رێنمایی سەەبارەت بە ماتۆسکیلەکانیان وەربگرن.
دەشڵێت، دوای ئەو وادەیەی دیاریکراوە هەر ماتۆرسکیلێک تۆمار نەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.