رێگای سەرەکی هەڵەبجە بۆ سلێمانی - وێنە: 964
پێوانە بۆ دوو خێرایی کراوە
بڕیاری سەلامەتیت لە ژێر پێتدایە؛ لە جووتسایدەکەی هەڵەبجە سێ خولەک درەنگتر بگە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە، جیاوازی ماوە و وادەی دوو گەشت بە ئۆتۆمبێل لە جووتساید “رێگا نوێیەکەی پارێزگای هەڵەبجە” دەخاتەڕوو، کە لە نێوان دوو خێرایی رۆشتندا، تەنیا سێ خولەک و دوو چرکە جیاوازی هەبووە.
رێگا نوێیەکەی هەڵەبجە، لە سەرای سوبحاناغا بۆ دەروازەی ناحیەی سیروان و پاشتر هەڵەبجە درێژ دەبێتەوە، کە درێژیی جووتسایدەکە 16 کیلۆمەترە و خێرایی رۆشتن تێیدا بە 100 کیلۆمەتر بۆ کاتژمێرێک دیاری کراوە، تائێستا کامێرای تیژڕۆیی جێگری نییە.
ماوەیەکە لەو رێگەیە، خەڵک گوێبیستی رووداوی هاتوچۆی جۆراوجۆر دەبن کە پێشتر بەمجۆرەی ئێستا نەبووە، دواترینیان گیان لە دەستدانی سێ هاوڵاتی بوو، کە یەکێک لەوانەی گیانی لە دەستدا، ژنێکی دووگیان بوو.
ئەمڕۆ هەینی 9.5.2025، عەتا شەهید بارام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ی وت، روپێیویەک کراوە بۆ هەڵبژاردن شۆفێری کردن لە نێوان سەلامەتی و سەرکێش، پێوانەی دوو خێرایی جیاوازمان کردووە بە دووکاتی جیاواز و بە یەک ئۆتۆمبێل لە هەمان رێگە، بەڵام دەرکەوتووە، جیاوازی گەیشتن تەنیا سێ خولەک و دوو چرکە بووە.
لە گەشتی یەکەم، بەخێرای 150 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە رێگاکەدا ئۆتۆمبێلەکە گەشتەکەی کردووە، کە ماوەکەی بە 7 خولەک و یەک چرکە و لەسەدا دەی چرکەیەک بڕیوە، هەمان ئۆتۆمۆبێل، لە گەشتی دووەم، بەخێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گەشتی کردووە و درێژی رێگاکەی بە ماوەکەی 10خولەک و سێ چرکە و لەسەدا شەست و دووی چرکەیەک بڕيوە، بەو پێوانەیە بێت، جیاوازی نێوان هەردوو خێراییەکە سێ خولەک و دوو چرکە بووە.
وەک دەوترێ خەمەکە لەلای ژیان و سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینانە، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە وتی، سەرجەم شۆفێران ئەو جیاوازییە وەک هۆشیار وەربگرن، بە کەمکردنەوەی خێراییەکەیان بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ژیانی خۆیان و سەرنشینەکانیا و دەوروبەریان دەپارێزن، وە لە خراپترین حاڵەت سێ خولەک درەنگتر دەگەی بە شوێنی مەبەست.
رێگا نوێیەکەی هەڵەبجە، جگە لە رێگا لاوەکییەکان بۆ چوونەوە ناو قەزای سەیدسادق، دەیان گوند و باخ و زەوی کشتوکاڵی دەکەوێتە دەوروبەری رێگاکە، زۆرجاریش ئاژەڵان لەمبەر بۆ ئەوبەت دەپەڕنەوە، جیاواز لە ئۆتۆمبێل و ئالیەتی جوتیاران کە لە رێگاکەدا بەردەوام هاتوچۆ دەکەن.
جیاوازی هەردوو خێراییە تۆمارکراوەکە؛
