دیمەنێک لە خانووەکانی چەرموو ستی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
پیکاب لێیداوە
لە چەمچەماڵ منداڵێکی هەشت ساڵان ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
لە چەمچەماڵ رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەوهۆیەوە منداڵەکە گیانلەدەستدەدات.
رووداوەکە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە، بە گوێرەى بڵاوکراوەى هاتوچۆى چەمچەماڵ،” پیکابێک لە جۆری تۆیۆتا دەبڵ لە منداڵێکی دا و بەوهۆیەوە دەستبەجێ منداڵەکە گیانیلەدەستدا.”
ئاشکراشى کردووە، رووداوەکە لە گەڕەکی چەرموو ستی بووە و منداڵەکە تەمەنی هەشت ساڵانە.