ئەمریکییە

رۆبێرت پریڤۆست پاپاى نوێى ڤاتیکانە

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر رۆبێرت پریڤۆست وەک پاپاى نوێى جیهان خۆى بە لایەنگرانى نیشاندا، ئەوەش دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ وەک پاپاى نوێ هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5.5.2025، کاردیناڵ رۆبەرت پرێڤۆستى ئەمریکى وەک پاپای نوێ و سەرۆکی کەنیسەی رۆمانی کاسۆلیکی هەڵبژێردرا و ناوی پاپا لیۆی چواردەهەمی وەرگرت کە کاردیناڵێکی باڵایە و لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، خۆىى پیشانى جیهاندا.

باڵکۆنى بازلیکای سانت پیتەر، ئەو جێگەیەیە کە بەسەر گۆڕەپانى سانت پیتەردا دەڕوانێت، کەمێک لەمەوبەر رۆبێرت پریڤۆست پاپاى نوێ هاتە ئەوێ و بە دەستى راستى بۆ جەماوەر بەرز کردەوە و پێى وتن،”Buona sera”، واتا ئێوارەتان باش.

کەمێکى تر لەو باڵکۆنەوە پاپاى نوێ خۆى پیشانى جیهان دەد...

کەمێکى تر لەو باڵکۆنەوە پاپاى نوێ خۆى پیشانى جیهان دەدات