داهاتەکەی دەدەنە خێزانێکی بێسەرپەرشت

بیست ڕۆژ پێش ئێستا گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆ بەرھەمەکانی لە پێشانگایەک نمایشکران

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

پەیام کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی دەست ڕەنگین بوو، دوای خۆی ئەمڕۆ پێشانگایەک بۆ کارە دەستیەکانی کرایەوە و داھاتەکەی دەدرێت بە خێزانێکی بێسەرپەرشت.

پەیام ماوەی 15 ساڵ بەھۆی نەخۆشی دڵ و لاوازبوونی سیەکانی بەردەوام ئۆکسجینى پێوەبوو، لە 19.4.2025 بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستی گیانی لەدەستدا.

حەسەن محەمەد، باوکی پەیام بە 964ى وت، کارە دەستیەکانی پەیام زۆر بوون، بیریان لەوەکردەوە لە پێشانگایەک کارەکانی بفروشن و داھاتەکەی بدەنە خێزانێکی ھەژار و بێ سەرپەرشت”.

وتیشی “چەند ڕۆژێک پێش وەفاتکردنی دەستیکرد بە دروستکردنی تابلۆیەک بۆ پزیشکەکەی، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا کارەکەی تەواو بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخیان دانەناوە لەسەر کارەکان، ھەرکەس دەتوانێت پارە دابنێت بۆ ھەر کارێک، ئەو بەرھەمانەشی کە دەمێنێتەوە دوای پێشانگاکە بڕیاری لێدەدەن کە چیان لێبکرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت کۆکرایە...

زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت کۆکرایەوە

منداڵانی بێسەرپەرشت فێری ئەسپسواری دەکرێن

منداڵانی بێسەرپەرشت فێری ئەسپسواری دەکرێن

باڵەخانەیەکی نوێ بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی هەولێر دابین...

باڵەخانەیەکی نوێ بۆ منداڵانی بێسەرپەرشتی هەولێر دابینکرا