هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران:

جامی ئۆتۆمبێلەکانتان رەش بکەن سزا دەدرێن

964+

ژێوار خدر

رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی رێنماییەکانە و هاتوچۆی سلێمانیش ئەو کەسانە سزا دەدات کە پابەندی رێنماییەکان نابن و سەرپێچی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی دواوەی ئوتومبیل، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە لە سۆشیال میدیا و ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاری ئوتومبیل ئەنجام دەدەن بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئاساییە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) رەش بێت، بەهەموو شێویەک قەدەغەیە، چونکە ئاستی بینین کەم دەکاتەوە و وە پێویستە بەپێی رێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت.

دەشڵێت، پێویستە شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگاداربن، کڕین و فرۆشتنی “لۆگۆی رێژە / ستیکەر”، گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە رێژەی بەرزتر قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادارکراونەتەوە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و هەر شۆفێری ئوتومبیلێک پێچەوانەی رێنماییەکان ئوتومبیلەکەی جام رەش بکات بە بڕی 500 هەزار دینارسزا دەدرێت، جگە لەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژیش دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی: کامێرا دابنرێ تاسەکان هەڵدە...

ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی: کامێرا دابنرێ تاسەکان هەڵدەگرین