ماوه به‌سه‌رچوو بوون
له بازاڕى ته‌قته‌ق ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له تۆنێك كه‌ره‌سته‌ى جوانكاریدا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كانى ته‌قته‌ق كه به‌شی ته‌ندروستیشیان له‌گه‌ڵ دابوو توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له تۆنێك ماده‌ى به‌سه‌رچوودا بگرن كه بریتی بووه له كه‌ره‌سته‌ى جوانكارى.
كه‌ره‌سته‌كان بریتی بوون له شامپۆ، سابوون، جۆرەها کرێم و سپرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه لە ژێر رێنماییەکانی قایمقامی قەزای تەقتەق و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی نەخۆشخانەی گشتی ئه‌م قه‌زایه و لیژنەی چاودێری نەخۆشخانە و بەشی ئابوری یاریدەده‌رێتی ئاسایش، هەڵسان بە ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕان بە دوای کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو تایبەت بە دوکانەکانی کەمالیات و جوانکاری ژنان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه‌له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سته‌كان به‌شێك له شوێنكاره‌كانى جوانكاریش له بازاڕه‌كه سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه.