دکتۆرەکەی رەشەی پۆلیس وادەڵێت

“پەرتەوازە بووین و بەشێک لە ئەکتەرەکان مردوون”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

جەزا حەمە سەعید  ناسراو بە دکتۆر لە درامای رەشەی پۆلیس سەردەمانێک لە دراماکانی حسێن میسڕی کۆچکردوو پاڵەوان بوو، ئێستا سەری تاڵی سپی تێکەوتووە و دەشڵێت، بەشێک لە ئەکتەرەکان مردوون و ئێستا هەموو پەرتەوازە بووین، خۆشیەکانی ئەو کات بیرناچێتەوە.

جەزا حەمە سەعید بۆ 964 ئاشكرای کرد، سەرقاڵی ئامادەکردنی درامایەکی نوێن کە 90 ئەڵقەیە و بۆ کەناڵی ئێم بی سی عێراق و باس لە داعش و پێشمەرگە دەکات، بەڵام باسی لەوە نەکرد رۆڵەکەی چی دەبێت.

لەگەڵ گفتوگۆکردن دەربارەی کاری نوێ و دراما کۆنەکان وتی، بڕوابکە ئێستا ژیان ئەوەندە ناخۆشە، ئەڵێین بەسنییە زەمەنێکی ئاوها هەبووە و بیر لە رابردوو دەکەینەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح